Abdullah Shukur
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
به‌غدا - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادى رایگه‌یاند كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان پێش 21ى ئادار کە هاوکاتە لەگەڵ جه‌ژنى نه‌ورۆز ره‌وانه ده‌كرێت و له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته قۆناغى كۆتایى.
عه‌بادى له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هەفتانەیدا کە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران له شارى به‌غدا سازی کرد، رایگه‌یاند كه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم پێش 21ى ئادار ره‌وانه ده‌كرێت و وردبینى لە لیستی مووچەخۆرانیش به‌رده‌وامه.
عه‌بادى راشیگه‌یاند كه سیسته‌مى پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم جیاوازه به گوێره‌ى سیسته‌مى گشتى عێراق و تا ئێستاش زانیاریان له‌سه‌ر ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نییه.
عه‌بادى باسى لە هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانى كرد و گوتى: "ئه‌مه سزادان یان تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نییه، ته‌نها پرسى جێبه‌جێكردنى ده‌ستووره".
عه‌بادى جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه كه بۆ كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به رووى گه‌شتى نێودهوڵهتىدا، چه‌ند مه‌رجێكیان بۆ حكوومه‌تى هه‌رێم داناوە. له‌مباره‌یه‌وه گوتیشى: "یه‌كێك له مه‌رجه‌كان راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئیداره‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان و گشت دەروازە سنوورییه‌كان به حكوومه‌تى ئیتحادی. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا حكوومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه. به‌هۆى دواکەوتنی وه‌ڵامه‌كه‌ى هه‌رێم، قۆناغه‌كه درێژی خایاند. هه‌روه‌كو داوامان كردووه، گشت دەروازە سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت راده‌ستى حكوومه‌تى ئیتحادی بكرێت. پارێزگاكان ده‌سه‌ڵاتى خۆیان هه‌یه و حكوومه‌تى ناوه‌ندیش ده‌سه‌ڵاتى جیاوازترى هه‌یه. پێویسته ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه هاوسه‌نگ بكرێن و به‌پێى ده‌ستوور مامەڵە بكرێت. له‌باره‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه گه‌یشتووینه‌ته قۆناغى كۆتایى و له ماوه‌یه‌كى نزیکدا ده‌كرێته‌وه".