Yasemin Kalyoncuoğlu,Ahmet Aydın
08 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
گوتاری لایەنە سیاسییەکان له‌میانی هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا لە کەناڵی ته‌ره‌ته بڵاوكرایه‌وه.
هه‌ریه‌ك له جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی ماف و ئازادییه‌كان، عارف سه‌ڤینچ، سەرۆکی گشتیی پارتی یه‌كێتیی داد، عیرفان ئوزون و جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی مه‌مله‌كه‌ت، ئیپه‌ک ئۆزکال سایان به ناوی پارته‌كانیانه‌وه گوتاری پڕوپاگه‌نده‌ییان له میانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هەڵبژاردنه‌كانی ٢٨هه‌مین خولی په‌رله‌مان پێشكه‌ش كرد.
عارف سه‌ڤینچ لەمیانی گوتارەکەیدا كه بە زمانی کوردی پێشكه‌شیكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پارتی ماف و ئازادییه‌كان (هاک-پار) تاکە لایەنە كه داكۆكی له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كورد ده‌كات له‌نێو ٢٤ پارتدا كه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان كردووه و گوتی: "تاكه پارت كه داوای فیدراڵی ده‌كات هاک پارە".
سه‌ڤینچ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ١٣ پارێزگا له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كانی ٦ی شوباتدا كه ناوه‌نده‌كه‌ی قه‌هره‌مانمه‌ڕه‌ش بوو، زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و داوای لێخۆشبوونی بۆ ئه‌و كه‌سانه كرد کە گیانیان لەدەستداوه و سەرەخۆشی له‌وانه كرد كه رزگاریان بووه.
هاوكات جێگری سەرۆکی گشتیی پارتی ماف و ئازادییه‌كان (هاك-پار)، عارف سه‌ڤینچ وێڕای بیرهێنانەوەی ئەوەی کە تورکیا لە ١٤ی ئایاردا به‌ره‌و هەڵبژاردن ده‌چێت و ئەوانیش وەک پارتێك بەشداریی تێدا دەکەن، رایگه‌یاند:
"به‌م دواییانە دۆخی ئابووری زۆر خراپە. خەڵک به‌ده‌ست بێکارییەوە په‌رێشان بووه و گلەیی لە دۆخەكه دەکات، خوازیارن دەستبەجێ ئەم دۆخە چارەسەر بکرێت. داخۆ هۆکاری سەرەکی تێکچوونی ئابووریی چییە، چارەسەر چییە؟ ئێمە وەک هاک-پار هەمیشە دەڵێین گەورەترین و سه‌ره‌كیترین كێشه‌ی تورکیا کێشەی کوردە. هۆکاری کێشەی ئابوورییش، کێشەی کوردە".
عارف سه‌ڤینچ ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەکانی وڵات چەند گەورەش بن، چارەسەریان هەیە و رایگه‌یاند:
"ئه‌ی كوردینه، هاک-پار تاکە لایەنە كه داكۆكی له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كورد ده‌كات له‌نێو ٢٤ پارتدا كه به‌شداریی هه‌ڵبژاردنیان كردووه. ئه‌و پارته‌ی كه داوای فیدراڵی ده‌كات هاک-پارە. لە هەمان کاتدا هاک-پار بەرگری لە ئازادی باوه‌ڕ و بیروڕا دەکات. هه‌ركه‌سێك، باوه‌ڕی ئایینی و مه‌زهه‌بی هه‌رچی هه‌یه با ببێت، ده‌بێت بتوانێت به ئازادی بژی.نابێت هیچ جیاکاری و نادادپەروەرییهك بەرامبەر هیچ کەسێك ئه‌نجام بدرێت. لەم چوارچێوەیەشدا کێشەی عه‌له‌وییه‌كان کە ژمارەی دانیشتووانییان له‌م وڵاته نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەسە، چاره‌سه‌ر ده‌كرێت. واته هاك-پار تاكه پارته له به‌ڕاستی دیموكراسی، ئاشتی و ئازادی ده‌وێت. هاک پار لەسه‌ر كارتی ده‌نگدان له ریزبه‌ندی دووه‌مدایه".