Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2016
نیویۆرك - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما هێرشی توندی كرده سه‌ر كاندیدی كۆمارییه‌كان، دۆناڵد تره‌مپ و گوتی: "كه‌سێك نه‌توانێت پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر به‌ڕێوه‌ببات، ناتوانێت كۆده‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لای خۆی بپارێزێت".
ئۆباما كه یه‌كه‌م ره‌شپێسته له پارتی دیموكراته‌كاندا به سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبژێردرابێت، به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی كاندیدی پارته‌كه‌ی هیلاری كلینتۆن له یاریگایه‌كی به‌یسبۆڵی شاری كیسیممیی ویلایه‌تی فلۆریدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی رێكخست.
ئۆباما گوتی: "ئه‌گه‌ر فلۆریدا ببه‌ینه‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌به‌ینه‌وه" و له‌به‌شێكی قسه‌كانیشیدا هێرشی توندی كرده سه‌ر كاندیدی كۆمارییه‌كان، دۆناڵد تره‌مپ.
ئۆباما گوتی: "كاسێت و گرته ڤیدیۆی هه‌یه. پێی وایه گرنگ نییه له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نگرانیدا درۆ بكات".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە تره‌مپ كه‌سێكی لێهاتوو نییه تا ببێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا و گوتی: "كه‌سێك نه‌توانێت پێگه‌ی خۆی له تویته‌ر به‌ڕێوه‌ببات، ناتوانێت كۆده‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لای خۆی بپارێزێت".
نزیكه‌ی 11 هه‌زار كه‌س له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ئۆبامادا به‌شداربوون و گۆرانیبێژی ره‌شپێست، ستیڤ وۆنده‌ر-یش هاته سه‌ر سته‌یج و پشتگیریی خۆی بۆ دیموكراته‌كان نیشان دا.
بڕیاره ئۆباما له دواین رۆژی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا له‌گه‌ڵ كلینتۆن به‌شداریی كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كانی ویلایه‌ته‌كانی میشیگن، نیوهامپشایر و پێنسیلڤانیادا بكات.