Hemin Hüseyin
07 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2016
نەینەوا - AA
هێزەکانی پێشمەرگە، دوای دوو ساڵ لە داگیرکردنی شارەکە لەلایەن تیرۆریستانی داعش بەرەو سەنتەری شارەکە لە پێشڕەویی دان و بەپێی زانیارییەکان چەند چەکدارێکی داعش لەناو شارەکە خۆیان تەقاندۆتەوە بەڵام هیچ زیانێکیان بە پێشمەرگە نەگەیاندووە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە رایگەیاند کە تا ئێستا پێشمەرگە هیچ زیانێکی گیانی بەرنەکەوتووە لە پێشڕەوییەکان ئەگەرچی چەند خۆکوژێکی داعش ویستوویانە بە کردەوەی خۆکوژی پێشی پێشڕەوییەکانیان بگرن.
پێشتر فەرماندەکانی پێشمەرگە هۆشداری ئەوەیان دابوو کە داعش ئامادەکاری پێویستی بۆ رووبەڕوو بوونەوەی پێشمەرگە کردووە و لەم چوارچێوەیەدا دەستیان بە هەڵکەندنی خەندەق و لێدانی سەنگەر کردووە و چەند ئۆتۆمبێلێکی بۆمىڕێژکراویان ئامادە کردووە.
بەپێی ئەم زانیارییانە دووکەڵێکی رەش ئاسمانی باشیکی تەنیوە و هێزەکانیان هاوپەیمانانیش چەند پێگەیەکی چەکدارانی داعشیان بۆردومان کردووە.
شارۆچکەی باشیک زیاتر لە هەفتەیەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە گەمارۆ دراوە و رێگەی دەرچوون و گەیشتنی هەرجۆرە یارمەتییەک بۆ تیرۆریستانی داعش گیراوە.
باشیک لە باکووری رۆژهەڵاتی مووسڵە و کەمتر لە 20 کیلۆمەتر لە سەنتەری شارەکە دوورە و لەڕووی سەربازییەوە گرنگییەکی ستراتیجی زۆری هەیە. دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە لە عەرەبی سوننە و کورد و تورکمان پێک دێن و پەیڕەوانی ئایینی ئێزدیش بەشێک لە دانیشتوانی شارەکە پێک دەهێنن.