Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
توركیا ئه‌مڕۆ به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و دیاریكردنی ئه‌ندامانی نوێی 27ه‌مین خولی په‌رله‌مان، ده‌چێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
له‌چوارچێوه‌ی قه‌ده‌غه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌مڕۆ له توركیا له كاتژمێر شەشی به‌یانییه‌وه، تا 12ی شه‌و خواردنه‌وه كهولییه‌كان نافرۆشرێن، به‌كارهێنان و پێشكه‌شكردنی خواردنه‌وه‌ی كهولی له شوێنه گشتییه‌كان و ئه‌و شوێنه كراوانه‌ی خواردنه‌وه‌یان تیادا ده‌فرۆشرێت قه‌ده‌غه‌یه، شوێنه‌كانی به‌سه‌ربردنی كات و شاری یاری به‌درێژایی ماوه‌ی ده‌نگدانه‌كه داده‌خرێن، له‌و چێشتخانانه‌ی كه وه‌ك شوێنی به‌سه‌ربردنی كاتیش كارده‌كه‌ن، ته‌نها خواردن پێشكه‌ش ده‌كرێت و چایخانه‌كانیش داده‌خرێن.
به‌پێی یاساكان، له‌دوای كاتژمێر شەشی ئێواره، ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ند رێگه‌ی پێده‌درێت، به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی كهول نەخورێتەوە.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، جگه له‌وانه‌ی كه راسپێردراون بۆ پاراستنی ئاسایش، هیچ كه‌س بۆی نییه چه‌ك هه‌ڵبگرێت. رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆن و ئۆرگانه‌كانی راگه‌یاندن، تا كاتژمێر شەشی ئێواره، رێگه‌یان پێ‌نادرێت هیچ زانیاری و پێشبینییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه بڵاوبكه‌نه‌وه و ته‌نها ده‌توانن زانیاری و رێنماییه‌كانی دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه.
رۆژی هه‌ڵبژاردن ته‌وای په‌خشه‌كان له‌دوای كاتژمێر حەوتی ئێواره سه‌ربه‌ست ده‌بن، به‌ڵام پێش ئه‌و واده‌یه‌ش، ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌پێویستی بزانێت، په‌خشه‌كان ئازاد ده‌كات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن