Mesut Varol,Özkan Bilgin,Ramal Abdullah Mahmood
24 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2018
وان – AA
كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كارته‌كانی ده‌نگدان له رێگای هەلیكۆپته‌ری سه‌ربازییه‌وه گه‌یه‌ندرانه ژماره‌یه‌ك له ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له گونده‌واره‌كانی پارێزگای وان.
به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و خولی ٢٧ه‌مینی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كارته‌كانی ده‌نگدان به هەلیكۆپته‌ری سه‌ربازی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئاسایشی جه‌ندرمه‌ی وان بۆ ناوچه‌كانی سڕماڵی، دۆكوزدام و بهیهندیك گواسترانه‌وه كه نزیكه‌ی ٨٠ كیلۆمه‌تر له شاری وان-ه‌وه دوورن.
دوای ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان، كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كارته‌كانی ده‌نگدان به هەلیكۆپته‌ر ده‌گوازرێنه‌وه شارۆچكه‌كان.