Mesut Varol,Sayim Harmancı
22 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2021
وان- AA
لە شارەکانی وان، بەدلیس، مووش و هەکاری بەهۆی بەفربارینەوە رێگای ٢٨٧ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پاریزگای وان، لە ناوەندی پارێزگاکە و شارۆچکەکانی دەوروبەری رێگای ٨٤ ناوچەی نیشتەجێبوون گیراوە.
تیمەکانی شارەوانی بۆ کردنەوەی رێگاکان لە هەوڵی بەردەوامدان.
- هەکاری
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە پارێزگای هەکاری-یەوە وەرگیراون، بەهۆی خراپی کەشوهەوا رێگای ١٦ گوند و ٧٤ کێڵگەی سەر بە پارێزگاکە گیراون.
بۆ رێگری کردن لە دروستبوونی کۆسپ و ئاستەنگ لەبەردەم ژیانی رۆژانەی هاووڵاتییان، تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی کردنەوەی رێگا داخراوەکانن.
لە شارۆچکەی یوکسەکئۆڤا-ی سەر بە هاکاری بەهۆی زۆری کەڵەکەبوونی بەفرەوە هاووڵاتییەک لە بەفر ئۆتۆمبێلی دروست کرد.
- مووش
لە پارێزگای مووش بەهۆی کەڵەکەبوونی بەفر رێگای ٢٣ گوند گیراوە.
بەهۆی ساردی کەشوهەواشەوە سەقفی ماڵەکان بەستویەتی و هاووڵاتییان بەزەحمەت دەتوانن ئۆتۆمبێلەکانیان لەژێر بەفر دەربهێنن.
لە شەواندا پلەی گەرمای پارێزگای مووش دەگاتە ١٩ پلە ژێر سفر و بەوهۆیەوە تەنانەت درەخت و رووەکەکانیش بەستویانە.
- بەدلیس
بەڕێوبەری رێگاوبانی پارێزگای بەدلیس، ئومیت کورتکان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە بەهۆی بەفرەوە رێگای ٩٠ ناوچەی نیشتەجێبوون داخراون.
کورتکان ئاماژەی بەوەشدا کە تیمەکانی شارەوانی بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی رێگاکان.