Ramal Mahmood
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2016
نزمترین پلەکانی گەرما لەناوچەکانی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو لە پارێزگای ئەردەخان لەشەودا تۆمار کرا کە ٢٤ پلەی ژێرسفری سەدی بوو. بەو هۆیەشەوە دوای بەستنی رووباری کوبرا، بەشێکی دەریاچەی چڵدر و تەواوی دەریاچەی ئاکتاش-یش بەستی.
بەهۆی کاریگەری بەفربارینەوە ماوەیەک بەر لە ئێستا کاریگەری کردە سەر ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، نزمترین پلەکانی گەرما لە پارێزگای ئەردەخان لەشەودا تۆمار کرا کە ٢٤ پلەی ژێرسفری سەدی بوو. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە بەشێکی دەریاچەی چڵدر لە پارێزگای ئەردەخان بیبەستێت و دەریاچەی ئاکتاش-یش کە دەکەوێتە سنووری نێوان تورکیا و جۆرجیا بەتەواوی بیبەستێت.
هاووڵاتییانی ناوچەکە ئاماژەیان بەوە دا کە بە بەراوورد بە ساڵی رابردوو نزیکەی ٢٠ رۆژ پێشتر سەرماسۆڵە بەشێوەیەکی کاریگەر ناوچەکانی گرتووەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی زووتر بەستنی دەریاچەکان. هاووڵاتییان رۆژانە لەچەند کاتژمێرێکی دیاریکراودا شەختەی کەناراوەکانی دەریاچەکان بە پاچ و پێمەڕە دەشکێنن بەمەبەستی دابینکردنی ئاو بۆ ئاژەڵەکانیان.