02 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
ئەرزەڕۆم - AA
پێشبینی دەکرێت لە شارەکانی ئەرزەڕۆم، ئاگری و ئیدر ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو بەفر و باران پێکەوە ببارێت.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشوهەوای ناوچەی یەکی تورکیا ئاماژە بەوە دراوە کە ئاسمانی ناوچەکە هەور دەبێت.
لەسەرلەئێوارەکەوە لە بەشی باشووری ئەرزەڕۆم و ئاگری و ئیدر بەفر بارین بەردەوام دەبێت.
لە ئیدر بەفروباران بە تێکەڵی دەبارێن و لە ناوچەکانی تریش تەنها بەفر دەبارێت.
نزمترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکەدا لە شەودا تۆمار دەکرێت کە بەم شێوەیە دەبێت لە قەرس ١٣ پلەی ژێر سفری سەدی، ئەرزەڕۆم ٩ پلە ژێر سفری سەدی، ئاگری ٧ پلە ژێر سفری سەدی، ئەردەخان ٦ پلە ژێر سفری سەدی، ئیدر ٥ پلە ژێر سفری سەدی، دێرسم سفر پلەی سەدی و لە ئەرزنجان یەک پلەی سەدی دەبێت.
پلەکانی گەرما لە رۆژدا بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن لە ئیدر ٧، دێرسم ٤، ئەردەخان سفر، ئەرزەڕۆم و قەرس ١ پلە ژێر سفری سەدی و لە ئاگری ٢ پلە دەچێتە ژێر سفر.
لە ئاگری ١٠ سانتیمەتر، قارس ٧ سانتیمەتر، ئەرزەڕۆم ٤ سانتیمەتر بەفر باریوە.