Muhammet Mutaf
29 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2020
ئەرزەڕۆم - AA
لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئاگری، ئیدر، قەرس و ئەردەخان رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، پێشبینی هەورەبروسکە و بارانی وەرزی دەکرێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت کاتەکانی بەیانی ئاسمانی ناوچەکە کەمێک هەوراوی و ساماڵ بێت و بە تێپەڕبوونی کات هەورەکەی زیاد بکات.
چاوەڕوان دەکرێت لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئاگری، ئیدر، قەرس و ئەردەخان ناوبە ناو بارانی وەرزی و هەورەبروسکە رووبدات.
لە ناوچەکەدا کە پلەکانی گەرما لە دەورووبەری ئاسایی وەرزدا دەبن، توندەبا لە ئاراستەی باشوورەوە بە هێواشی هەڵ دەکات و ماوە ماوە لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئەرزەڕۆم و ئاگری و ئیدر دەگاتە (٤٠-٧٠) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
نزمترین پلەکانی گەرما لە شەودا لە ناوچەکەدا بەم شێوەیە بووە؛ لە قەرس ١٢ پلە، لە ئەردەخان و ئەرزەڕۆم ١٣ پلە، لە ئاگری ١٤ پلە، لە ئەرزنجان ٢١ پلە و لە ئیدر ٢٣ پلە.
پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما لە رۆژدا بەمشێوەیە بێت؛ لە ئەرزەڕۆم ٣٥ پلە، لە ئاگری ٣٣ پلە، لە قەرس ٢٩ پلە، لە ئەرزەڕۆم ٢٦ پلە و لە ئەردەخان ٢٤ پلە بێت.