Fahrettin Gök
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 18 تشرینی دووەم 2020
ئەرزەڕۆم - AA
لە حەوت پارێزگای رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، پلەکانی گەرما لە شەودا لەخوار سفری سەدیەوە بوو.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ناوچەکە، پێشبینی دەکرێت کەشوهەوای ناوچەکە بە گشتیی هەوراوی بێت و لە کاتەکانی نیوەڕۆوە لە باکووری ئەردەخان بەفر ببارێت.
لە ناوچەکەدا کەشوهەوا بەپێی وەرزی ئاسایی دەبێت و پێشبینی دەکرێت سرووە بایەک لە باشووری رۆژهەڵاتەوە هەڵ بکات و ماوە ماوە بگۆڕێت بۆ ئاستی توندەبا.
نزمترین پلەکانی گەرما لە شەودا لە قەرس -٨، ئەردەخان و ئەرزەڕۆم -٥، ئاگری -٤، ئەرزنجان -٢، ئیدر و دێرسم -١ بوو.
پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما لە رۆژدا بەمشێوەیە بێت: لە دێرسم ١٥، ئیدر و ئەرزنجان ١١، ئاگری ٩، قەرس ٨، ئەردەخان و ئەرزەڕۆم ٧ پلە بێت.