لێكۆڵینه‌وه له شانه نهێنییه‌كانی فه‌تۆ له‌نێو سوپای توركیادا
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا، ٢٣ تۆمه‌تبار قۆڵبه‌ستكران.
Istanbul
ئیستانبوڵ – AA
له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شانه نهێنییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له‌نێو سوپای توركیادا له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا، ٢٣ تۆمه‌تبار قۆڵبه‌ستكران.
سه‌رۆكایه‌تی داوكاری گشتی كۆماریی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند زانیاری نوێیان پێ گه‌یشتووه له‌باره‌ی ئه‌و شانه نهێنییانه‌ی فه‌تۆ كه له‌نێو سوپای توركیادان و له رێگای ته‌له‌فۆنی گشتییه‌وه په‌یوه‌ندییان به ئه‌ندامانی فه‌تۆوه كردووه.
بۆیه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ٥٤ تۆمه‌تبار له ١٩ پارێزگای توركیا ده‌ركردووه.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌ی ئیستانبوڵ له هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتدا، ٢٣ تۆمه‌تباری قۆڵبه‌ست كرد. به‌هۆی تووشبوونیشی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ یه‌كێك له تۆمه‌تباران ده‌ستگیر نه‌كرا.
زاندراوه ١٠ له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ده‌ستگیر نه‌كراون له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستگیركردنی ٢١ تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه.