Muhammet Ali Kemal
19 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2017
نیویۆرک- AA
زانایان ئاشکرایانکرد لەماوەی 136 ساڵی رابردوودا ساڵی 2016 گەرمترین ساڵی گۆی زەوی بووە و سێ ساڵە لەسەریەک ژمارەی پێوانەیی گەرمای گۆی زەوی دەشکێت.
فەرمانگەی ئۆقیانوس و کەشوهەوای سەربە دەزگای ناسا، لەراپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ساڵی 2016 گەرمترین ساڵی وشکانی و ئاویی گۆی زەوی بووە لە ساڵی 1888ـەوە.
باس لەوەشكراوە بەراورد بە ساڵی 2015 لەساڵی 2016 دا پلەی گەرمی 0.07 پلەی سەدیی زیادیکردووە و ژمارەی پێوانەیی شکاندووە. لەساڵی 2014 ـەشەوە ساڵ دوای ساڵ ژمارە پێوانەییەکانی پلەی گەرمی دەشکێنرێن.