Heman Hussein Yaseen
29 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2026
هەولێر - AA
بەهۆی کەشوهەوا و چڕیی تەم و مژەوە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دواخران.
بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما، ئەمشەو شەپۆلێکی چڕی تەم و مژ پارێزگای هەولێری گرتەوە و بەهۆیەوە مەودای بینین کەم بووەوە و ئەمەش بووە هۆی دواخستنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەحمەد هۆشیار بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە بەهۆی تەمێکی چڕەوە بڕیارماندا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ کاتێکی نادیار دوابخەین.
ئەمە لە کاتێکدایە گوتەبيژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دیلان ڕەشاد لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم شەپۆلەی کەشوهەوا تا کاتەکانی بەیانی بەردەوام دەبێت و دواتر بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت.