Ramal Mahmood
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
ئەرزەڕۆم – AA
نزمترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو لە شاری ئاگری تۆمار کرا کە ٢٧ پلەی ژێرسفری سەدی بوو.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی تورکیا، پێشبینی دەکرێت کەشوهەوای ناوچەکە هەوراوی بێت و توندەبا-ش بەئاراستەی باشوور هەڵبکاتە سەر ناوچەکە.
نزمترین پلەکانی گەرما بەدرێژایی کاتژمێرەکانی شەو لە تەواوی ناوچەکە لەژێر سفری سەدییەوە بوون، بەشێوەیەک لە ئاگری – ٢٧، لە قەرس – ٢٥، لە ئەرزەڕۆم – ٢٠، لە ئیدر – ١٧، لە ئەردەخان – ١٥ و لە ئەرزنجان – ١٠ پلەی سەدی تۆمار کران.
پێشبینیش دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرما بەدرێژایی رۆژ لە تەواوی ناوچەکە لەژێر سفری سەدییەوە بن، بەشێوەیەک لە ئەرزنجان – ٣، لە ئەرزەڕۆم و قەرس – ٦، لە ئاگری – ٧، لە ئیدر و ئەردەخانیش – ٥ پلەی سەدی تۆمار بکرێن.
کەڵەکەبوونی بەفر لە ئاگری ٤٦ سانتیمەتر، لە ئەرزەڕۆم ٢٧ سانتیمەتر، لە قەرس ١٧ سانتیمەتر، لە ئەردەخان ١٥ سانتیمەتر و لە ئیدر ٧ سانتیمەتر تۆمار کرا.
بەرپرسە پەیوەندیدارەکان هۆشدارییان داوەتە هاووڵاتییان لە ئەگەری روودانی زوقم، بەستنی رێگاکان و دروستبوونی تەم ومژ.