Arif Yakıcı,Hemın Othman Mohammed
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
ئه‌و تیرۆریسته‌ی ئه‌ندامی دهههكهپه/جه، كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت به‌شداری له‌و هێرشانه‌دا كردبێت كه به‌چه‌كی گڕهاوێژ كرايه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و سه‌رۆكایه‌تی ئاك پارتی له ئیستانبوڵ له ناوچه‌ی ته‌كیرداغ، ده‌ستگیركرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، دوای ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ و سه‌رۆكایه‌تی ئیستانبوڵی ئاك پارتی، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌واڵگری ئیستانبوڵ، ده‌ستیان به‌كار كرد بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و گومان‌لێكراو یان گومانلێكراوانه‌ی كرده‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
دوای كاری هه‌واڵگری، چاودێری ته‌كنیكی و لێكۆڵینه‌وه له به‌ڵگه‌كان، ئۆپه‌راسیۆن بۆ ده‌ستگیركردنی شه‌ریف تی، ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستیی دهههكهپه/جه ده‌ستی پێكرد كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرا به‌شدار بووبێت له‌و هێرشە تیرۆریستیانه‌دا.
دوای ئه‌وه‌ی گومانلێكراوه‌كه له‌و شوێنانه‌دا نه‌دۆزرایه‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنی بۆ ئه‌نجامدرابوو، ده‌ركه‌وت كه چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه، سه‌ره‌نجام شه‌ریف تی له ناوچه‌ی ته‌كیرداغ ده‌ستگیركرا.
له‌م نێوه‌نده‌دا، ده‌ركه‌وت كه ئه‌و گومانلێكراوه‌ی دوێنێ له ناوچه‌ی ئه‌سه‌نیورت ته‌قه‌ی له تیمه‌كانی پۆلیس كردووه و پاشان هه‌ڵاتووه، شه‌ریف تی بووه.