Hemn Osman
04 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2015
شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هیزه‌کانی ئه‌منی و چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له شارۆچكه‌ی دوبزی سه‌ربه شاری كه‌ركووك قوربانی زۆری لێ كه‌وته‌وه و ژماره‌ی ئه‌و پۆلیسانه‌ی تیایدا كوژران گەیشتە نۆ كه‌س. هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له خانوو و ئۆتۆمبێلی ده‌وروبه‌ری بیناكانی قایمقامیه‌ت و فه‌رمانگه‌ی تاپۆی شارۆچكه‌كه زیانی به‌ركه‌وت.
شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی دوێنێ شه‌وی شارۆچكه‌ی دوبز كه 45 كم له باكووری خۆرئاوای كه‌ركووك دووره، له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆر زیانه مادییه‌كانی ده‌ركه‌وت.
له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی كه له‌لایه‌ن خانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له دوبز رووی دا، بیناکانی حكوومی و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل زیانیان به‌ركه‌وت. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه خاڵی پشكنین و حه‌وت ئۆتۆمبیلی تیشكان، شه‌قامه‌كه‌ش زیانیكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت.
قایمقامی دوبز عه‌بدوڵڵا ساڵحی، به ئانادۆلوی راگه‌یاند: "له‌و په‌لامارانه‌ی دوێنێ شه‌و داعش له یه‌ك كاتدا ئه‌نجامی دان، نۆ پۆلیس كوژراو و 15ی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه خۆكوژه‌كه به خاڵی پشكنیندا زۆر قورس بوو. ئامانج له‌و هێرشانه ده‌ست گرتن بوو به‌سه‌ر بنكه‌ی پۆلیس و بینای قایمقامیه‌تدا".
ساڵحی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چوار له‌و تیرۆریستانه‌ی داعش كه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منیه‌وه كوژراون له ده‌ره‌وه‌ی نه‌هاتبوونه شارۆچكه‌كه‌وه، به‌ڵكو له خانه‌ی سه‌ربه رێكخراوه تیرۆریستیه‌كه‌ی نێو شارۆچكه‌كه بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری لقی به‌رگری تاوان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی دوبز موقه‌ده‌م شوان ره‌باتی، زانیاری له باره‌ی هیرشهكه خسته‌ڕوو و گوتی: "دوێنێ ئێواره ده‌وروبه‌ری سەعات 8، دوو تیرۆریستی خۆكوژ سه‌ره‌تا روویان كرده بنكه‌ی پۆلیسی شارۆچكه‌كه و دوو پۆلیسی ئیشكگریان شه‌هید كرد. پاشان چوونه بینای قایمقامیه‌ت، به‌هۆی به‌رزی بیناكه‌وه تیرۆریستان له سه‌ربانه‌وه ته‌قه‌یان له پۆلیسه‌كان كرد. چه‌كی دوورهاویژ و بۆمبی ده‌ستیان به‌كارهێنا. به‌ڵام رووبه‌ڕووی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی توند بوونه‌وه، بۆیه پشتێنه‌ی بۆمبیان به‌خۆیاندا ته‌قانده‌وه".