Ekip
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
بەگوێرەی زانیارییەكانی باوەڕپێكراو، دوێنێ شەممە لەنێوای سەعات ١٢ی نیوەڕۆ بۆ ٥ی ئێوارە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی ئەمریكا و ئۆپۆزسیۆنی توركمانی هێرشیان كردە سەر ئامانجەكانی داعش.
ئەو فڕۆكە جەنگیانە لەبنكەی ئینجەرلیكەوە فڕیوون كە شەشیان سەر بە توركیا بوون بەدوو فڕۆكەی جۆری F-16 بوون بە هەشت فڕۆكە، لەگەڵ فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هێرشەكە ئەنجام درا.
لەباشووری حەلەب، لەدووری نزیكەی پێنج كیلۆمەتر لەسنووری توركیا، لە گوندەكانی هەرەجەلە و دەلها كە دەكەونە بەرامبەر شاری كلیسی توركیا لەرێگەی نێوان هەرەجەلە-هربا هەشت ئامانجی داعش پێكێنران و پەكخران، لەگرووپەكانی ئۆپۆزیسۆنی سووریاش لیوای سوڵتان موراد كە سەربە توركمانەكانە بەشداریان كرد، بەرەی شامییش پشتیوانی هێرشەكەی كرد.
لە هێرشەكەدا زیاتر لە ٥٠ ئەندامی داعش كوژران و ٣٠ی دیكەش بریندار بوون.
لە گوندەكانی هەرجەلە و دەلها پێكدادانەكانی نێوان داعش و هێزەكانی ئۆپۆزیسۆن بەردەوامە.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.