Rewa Mahmut Hasan
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
سەعات حەوتی بەیانی ئەمڕۆ دەنگدەرانی توركیا چوونە سەر سندووقەكانی دەنگدان. لە شاری ئەرزەڕۆم ٤٨٣ هەزار و ٦٠ كەس مافی دەنگدانیان هەیە لەسەر دوو هەزار و ١٦٤ سندووق.
عەبدلرەحمان تۆسون ٨٣ ساڵ لەگەڵ بوشرا تۆسون-ی هاوسەری هاتبووە سەر سندووقی دەنگدان.
تۆسون ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو هاتووە، تاكو خۆشی و شادی بۆ وڵاتەكەی دەستەبەر بكات و دەڵێت "ئینشائەڵڵا، ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە مایەی خێروخۆشی بۆ وڵاتمان، وەك هاووڵاتی ئەركی خۆمان بەجێ دەهێنین".
بەهیجە ئۆزدەمیر دوای نوێژی بەیانی، یەكەم كاری چوونە سەر سندووقی دەنگدان بووە و دەڵێت "ماڵەوەم بەجێهێشت، بۆ ئەوەی بێم دەنگ بدەم، یەكەم كەس كە دەنگی دا من بووم".
بڕیارە لە ئەرزەڕۆم، پرۆسەی دەنگدان تا سەعات چواری دوای نیوەڕۆ بەردەوامی هەبێت.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.