Hatice Şenses Kurukız
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2015
سەعات ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەردۆغان لەگەڵ ئەمینەی هاوسەری و سومەیەی كچی لەشوێنی مانەوەیان لە ئوسكودار كسكڵیەوە بۆ دەنگدان چوون بۆ بنكەی دەنگدان لە قوتابخانەی ناوەندی ساففەت چەلەبی.
هاووڵاتییان لەناو قوتابخانەكە بەپەچڵەرێزان پێشوازییان لە ئەردۆغان كرد.
دوای دۆزینەوەی سندووقی ژمارە ٣٢٦٨ لەگەڵ هاوسەرەكەی چوونە ریز و یەك یەك تۆقەی لەگەڵ كارمەندان كرد، بەمەبەستی كۆنتڕۆڵ كردن ناسنامەكەی پیشانی كارمەندان دا.
دوای هەندێك زانیاری پێدانی پێویست لەلایەن كارمەندانەوە لەبارەی چۆنێتی دەنگدان، سەركۆمار ئەردۆغان چووە سەر سندووق و دەنگی دا، دوای ئەویش ئامینە و سومەیەش چوونە سەر هەمان سندووق و دەنگیان دا.
لەسەر سندووقی ژمارە ٣٢٦٨ كە سەركۆمار دەنگی لێدا، ٣٦٨ هاووڵاتی دەنگدەر لەوێ كارمەندن و بەئەركەكانیان هەڵدەستن.
لە لیستی دەنگدەران ئەردۆغان لەریزی ٢٣٩، ئەمینەی هاوسەریشی لەریزی ٢٣٨ جێ دەگرن.
هاوكات پاڵێوراوی نوێنەری ئیستانبوڵی ئاك پارتی ئیسماعیل كاهرامان یاوەری ئەردۆغانی دەكرد.
سەركۆمار ئەردۆغان دوای دەنگدانی بە راگەیاندنكارانی راگەیاند كە خوازیاری ئەوەیە هەڵبژاردن ببێتە هۆی خێروخۆشی بۆ گەل و وڵات، ئەمڕۆ نزیكەی ٥٤ ملیۆن هاووڵاتی دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان.
ئەردۆغان گوتی: "دوای ئەوەی لەئەنجامی هەڵبژاردنی حەوتی حوزەیران نەتوانرا حكوومەت پێكبهێنرێت، ئەو هەڵبژاردنە بوو بەپێویستی. لەو باوەڕەدام ئەم هەڵبژاردنە دیارە و لەبەرچاوانە بۆ سەقامگیری وڵات و خێروخۆشی بۆ گەل. ئەمڕۆ هاووڵاتییانمان ئەوە بەباش دەزانن. توركیا لە رێگای دیموكراسی زۆر هەنگاوی بەرچاوی بڕیووە، هەڵبژاردنی ئەمڕۆش جارێكی دیكە گوزارشت لەو راستییە دەكاتەوە".
سەركۆمار ئەردۆغان، بەهیواخواستن بەوەی دەنگدانی هاووڵاتییان ببێتە هۆی خێروخۆشی گوتی: "سڵاو و رێزی خۆم ئاراستەی هەمووتان دەكەم. لەسەرووی هەمووانەوە دەستخۆشی لەرەنجكێشان و ماندووبوونی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان و تەواوی دامودەزگا و كارمەندانی سەر سندووقەكان دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم".
ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو كە لەئیستانبوڵ چاودێری ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكات.دوای لێدوانی بۆ راگەیاندنكاران، ئەردۆغان لەباخچەی ئەو قوتابخانەیەی دەنگی لێدا، لەگەڵ كۆمەڵێك هاووڵاتی كەوتە گفتوگۆ. واژۆی لەسەر درێسێكی تیپی وەرزشی چایكور ریزە كرد كە هاووڵاتییەك هێنابووی.
دواتر لەناو هوتافكێشان و چەپڵەڕێزانی هاووڵاتیاندا قوتابخانەكەی جێهێشت.
بەیانی ئەمڕۆش بیلال ئەردۆغان و هاوسەرەكەی لەهەمان ئەو سندووقەی سەركۆمار دەنگی لێدا، دەنگیان لێدابوو.