Rewa Mahmut Hasan,Hemın Othman Mohammed
18 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2016
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی هێرشە تیرۆریستیەكەی شەوی رابردووی شاری ئەنقەرە رایگەیاند كە هەرچەندە سەركردەكانی پەكەكە و پەیەدە بێئاگایی خۆیان لە كردەوەكە رادەگەیەنن، بەڵام بەپێی زانیاریەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڵگەكانی هەوڵگری سەلمێنراوە كە پەیوەندی بەوانەوە هەیە.
لەمیانی سەردانێكی بۆ لای سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشی و پرسە، سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گووتەیەكی پێشكەش بە رۆژنامەنووسان كرد و رایگەیاند كە سەعات ١٨:٣١ی ئێوارەی دوێنێ (بەكاتی توركیا) بەهۆی كردەیەكی تیرۆریستیەوە ٢٨ هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا، لەوانە ٢٠یان هاوڕێی پلەدار بوون و ٨ یان هاووڵاتی بوون. داوای لێخوشبوون بۆ ئەوانە دەكەم كە گیانیان لەدەست داوە، جگە لەوانەی كە لەنەخۆشخانە هاتوونەتە دەر، هیوای زوو چاك بوونەوە بۆ ئەو ٢٨ بریندارە دەخوازم كە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.
ئەردۆغان گوتی: "هەڵبەت ئەم رووداوە ئەوەی نیشان دا كە ئۆپەراسیۆنەكانی ئەم دواییەمان دژبە تیرۆر لە توركیادا ئەنجامێكی زۆر باشی هەبووە. ئەو ئەنجامانەی بەدەستمان هێناوە لە وڵاتدا و بەتایبەتیش لەناو خەڵكی ناوچەكەدا ئەنجامی ئەرێنی هەبووە، بەڵام كە لە بنجوبناوانی دەكۆڵیتەوە، ئەمە جگە لە تیرۆرێكی نەتەوەی بۆتە تیرۆرێكی نێودەوڵەتی".
گوتیشی: "پەكەكە و پەیەدە، هەرچەندە بڵێن ئەم كارە پەیوەندی بەوانەوە نییە، ئەو زانیاری و بەڵگانەی کە وەزارەتی ناوخۆ و یەكە هەوڵگریەكانمان دەستیان كەوتووە پشتڕاستی دەكەنەوە كە ئەو كارە پەیوەندی بەوانەوە هەیە. بەدڵنیاییەوە ئیدی لەبەریەك هەڵوەشاندنی زنجیرەكە دەستی پێ كردووە و لە ئێستادا 14 كەس دەستگیر كراون. بەدڵنیاییەوە پێشبینی من بەو 14 كەسەوە ناوەستێت، هی تریشی دەبێت. چونكە دەركەوتووە كە درێژكراوەكانی ئەم كارە لە ناوەوە و دەرەوەن. ئەم قۆناغە بەتایبەتی لەسەر ئاستی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لە رووی دۆستەكانمانەوە ئەم رووداوە دەبێتە هۆی ئەوەی باشتر لەم كارە تێ بگەن كە ئەوەی تا ئەمڕۆ نەمانتوانیوە باوەڕیان پێ بهێنین كە پێمان دەوتن پەیەدە و یەپەگە لە باكووری سووریا لە چ پەیوەندیەكی بەهێزدان لەگەڵ پەكەكە لە توركیا".
- "بەداخەوە ئەوەی گوتمان لای خۆمان مایەوە"
ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە بەڵگە و زانیاریەكانیان گەیاندووەتە دەست وڵاتان و گوتی: "بەڵام بەداخەوە گوتەكانمان لای خۆمان مایەوە. ئیمە هەر بەردەوام دەبین لەسەر گوتنیان. ئەوانەی لە ئاستی بەرپرسیارێتیدان رەنگە ئەوەیان پەسەند نەكرد بێت، بەڵام لەو باوەڕەدام كە گەلانی جیهان ئەم بەڵگە و بانگەوازە رەوایانەمان پەسەند دەكەن و لەبەردەم مێژوودا لەوانی دیكە دەپرسنەوە. لەئیستادا وەك گەل نیگەرانیەكانمان زۆرن. پێش رووداوەكەی چوار مانگ لەمەوبەری بەردەم وێستگەی شاری ئەنقەرە، روودانی رووداوێكی لەو شێوەیە بەڕاستی ئێمەی نیگەران كردووە".