Fahrettin İbrahim
30 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2016
سەرکۆماری تورکیا لەمیانی بەشداریکردنی لە ٦٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی پەخشی زانست کە لەئیستانبوڵ بەڕێوەچوو گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە زۆر پرسی تایبەت بە تورکیا و ناوچەکە و جیهان کرد.
سەرەتا ئەردۆغان بەتوندی رەخنەی لە حکوومەتی ئۆباما گرت لەسەر بێهەڵوێستی لەبەرامبەر پەیەدەدا و گوتی: "لەبارەی تیرۆرەوە خاوەنی دووفاقین. سەیرکەن، ئێمە دەڵێین پەیەدە رێکخراوێکی تیرۆریستیە بەڵام دواتر بەسەرسوڕمانەوە وەزیری بەرگری ئەمریکا شتێکی جیا دەڵێت و گوتەبێژیش شتێکی تر. دەڵێن پەیەدە و یەپەگە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی نابینین. ئەمە چی پێ دەڵێن. کاتێک لەگەڵ خۆیان قسە دەکەین شتێک دەڵێن و دواتر لەپشتەوەمان شتێکی تر دەڵێن. ئیتر ئێمە خۆمان چارەی خۆمان دەکەین. لەئێستادا چەندین جۆری درۆ لەلای ئەوان (پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب) بوونی هەیە. چونکە ئەوانیش دووڕوون. ئەمەش بەسەرکەوتوویی بەڕێوەدەبەن. تەماشا بکەن، هەنووکە بەشێکی زۆریان لە گرتووخانەکاندان، ژمارەیەکیان هەڵاتوون. گوتمان دەچینە ناو لانەکانیانەوە، چووین و بەردەوامین. تا ئەو کاتەی رۆحمان لە جەستەماندا بێت، هەرکەسێک ناپاکی بەرامبەر ئەم گەلە بکات، هەرکەسێک بێت دژی دەوەستینەوە''.
دواتر ئەردۆغان باسی لە جەماعەتی گولەن کرد کە چۆن لەتورکیا لەهەوڵی تێکدان و نانەوەی دووبەرەکیدابوون و ئەم کارەشیان لەلایەن وڵاتانی ترەوە بەکار دەکات و ئاشکراشی کرد کە هەریەک لە جەماعەتی گولەن و پەکەکە و لایەنگرانی ئەرمەنییەکان لەدژی تورکیا یەکیان گرتووە و ئەگەر لەدەستیان بێت چەکیش هەڵدەگرن دژ بەتورکیا.
لەوباریەوە ئەردۆغان گوتی: "ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز و پاڵپشتیکەرانیان چ لەناو تورکیا چ لە دەرەوە، چ شتێک لە دژی وڵاتەکە هەبێت ئەو کارە دەکەن. هەنووکە بە هەمان شێوە پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب هەمان کار دەکەن، هەردووک لە هەمان بەرەن و هیچ جیاوازییەک لە نێوانیان دا نییە، ئەو پێکهاتەیە لە جیهاندا کامە وڵات کاریگەری هەبێت دەچێت لەو وڵاتە بەهەموو توانای خۆی لە دژی وڵات و میللەتەکەمان کار دەکات، لە سەردانەکانیشمان بۆ ئەو وڵاتانە بەچاوی خۆمان بینیوومانە. باشە ئەو پێکهاتە ئەو هەموو پارەی چۆن گواستۆتەوە بۆ وڵاتان؟ ئەو پارەیان لە کوێ بوو؟ ئێمە بە جددی کار دەکەین بۆ ئەوەی ئەو راستیانە بزانین و باجەکانیان پێ بدەین".
ئەردۆغان گوتیشی: "ئەوانەی پەڕۆی تایبەت بە رێکخراوی جوداخواز هەڵدەگرن، هاوەڵانی رێکخراوە ئەرمەنیەکان، لەگەڵ ئەندامانی پێکهاتەی هاوتەریب، دەست لەناو دەست و شان بەشانی یەکتر خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن. ئەگەر لەدەستیان بێت تا هێرش کردن ناوەستنەوە. هەر بۆیە من لەهەر هەلێکدا باس لە نەتەوەیی بوون دەکەم. ئەگەر ناوخۆیی نەبن و هەڵوێستێکی نەتەوەییتان نەبێت، ئەوا رۆح و جەستەتان وەک پێکهاتەی هاوتەریب دەخەنە خزمەتی کەسانی ترەوە. لەدژی وڵاتەکەی خۆت چەکیشت پێهەڵدەگرن".
سەرکۆماری تورکیا هەروەها رایگەیاند: "ئه‌وانه‌ی كه هه‌وڵی ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین ناپاكییان له‌م ده‌وڵه‌ت و گه‌له‌دا، هیچ خراپه‌كارییه‌ك نییه كه ئه‌نجامی نه‌ده‌ن. هه‌ركه‌سێك بن. دادگا به‌شداربوو؟ به‌ڵێ. هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شداربوون؟ به‌داخه‌وه به‌ڵێ. میدیا به‌شداربوو؟ به‌ڵێ. ئه‌ی نابێت به‌دوای ئهمانهوهبین؟ خوای گه‌وره ئه‌وانی به نیازهخراپهكانیانهوه هه‌ڵگێڕایه‌وه. كه‌وتنه ئه‌و چاڵه‌ی کە خۆیان ههڵیانكهند. ئه‌وانه‌ی هه‌وڵیاندا توركیا وه‌ك هاوكاری رێكخراوی تیرۆریستی ده‌ربخه‌ن، خۆیان وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی تۆماركران. ئه‌و زیانه‌ی كه پێكهاته‌ی هاوته‌ریب له‌م وڵاته‌ی داوه زۆر گه‌وره‌یه. كه‌سه پێگه‌یشتووه‌كانی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی توركیا له‌لایه‌ن ئه‌م رێكخراوه‌وه له‌ناوبراوه، بێ كه‌سایه‌تی كراون و ناویان زڕێنراوه، وه‌ك رۆبۆتێكی ریاكاریان لێكراوه".