Mohammed Baqi Hussein
30 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو له ئاهه‌نگه‌كانی 99یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی رزگاریدا له مووش وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
داودئۆغڵو باسی له هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران كرد.
داودئۆغڵو گوتی: "وه‌ك ئاشكرایه یاریده‌رانی تیرۆر پێش 1ی تشرینی دووه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی تاقیمان بكه‌نه‌وه باسی پارێزبه‌ندیان هێنایه كایه‌وه، داوایان كرد پارێزبهندییهكانیان هه‌ڵبگیرێت. ئامانجیان نمایش بوو. نمایشیان كرد. گوتیان پارێزبهندییهكانمان هه‌ڵگرن. ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ گوتمان ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز، با گشت پارێزبه‌ندییه‌كان هه‌ڵبگیرێن. خێرا خۆیان كۆكرده‌وه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەختی کردەوە لەوەی کە سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کلچدارئۆغڵو هەوڵی نانەوەی دووبەرەکی دەدات لە نێو هاووڵاتییانی کلیس و پەنابەراندا و گوتی: "کلچدارئۆغڵو دەڵێت 'سووریەکان ئیش دەکەن و باج نادەن، هاووڵاتییانی کلیس چۆن بتوانن کێبەرکێیان بکەن. هاووڵاتییانی تورکی خاوەن کار چۆن باج دەدات سووریەکیش بەهەمان شێوە باج دەدات'. باشە کلچدارئۆغڵو کە راستیەکان دەزانێت بۆچی درۆی لەو شێوەیە دەکات؟ بۆچی دووبەرەکی دەخاتە نێو هاووڵاتییانمان و سووریەکان. دڵنیابن لەوەی کە ئەو جۆرە دووبەرەکییە هێندەی ئەو گوللـە هاوەنانەی دەکەونە کلیس مەترسیدارن".