Muhammet Ali Kemal
02 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2016
ئەنقەرە
ئەو دوو ئەندامەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کە لەکاتی ئامادەکاریدا بۆ خۆتەقاندنەوە دەستگیرکران، رەوانەی دادگا کران.
کاروبارەکانی یاسایی ئەو دوو تیرۆریستە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش تەواو بوو، کە سێ رۆژ بەرلەوەی لەسەری ساڵدا خۆیان بتەقێننەوە لەلایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە و هۆبەی هەواڵگرییەوە دوای گەیشتنی چەند زانیارییەک لەسەریان، لەو ماڵەدا دەستگیرکرابوون کە لە گەڕەکی ماماک یاکوپئابداڵ بەکرێیان گرتبوو.
هەردوو تیرۆریستەکە دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکییان لە نەخۆشخانەی حکوومی غازی موستەفا کەمال بۆ کرا، رەوانەی دادگا کران.