Muhammet Ali Kemal
02 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2016
ئاگری
لەسەر رێگەی سەرەكی (E-80)ی نێوان ئاگری-ئەرزەڕۆم لە شارۆچكەی ئەلەشكیرت ژمارەیەكی زۆر شۆفێری بارهەڵگر بەهۆی بەفر و زریانەوە گیریان خواردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستكەوتوون، بەهۆی بارینی بەفر و هەڵكردنی زریان لەسەر رێگەی سەرەكی (E-80)ی نێوان ئاگری - ئەرزەڕۆم لە شارۆچكەكە تووشی ناڕەحەتی و ئاستەنگ بوونەوە لەوەی چیتر بتوانن شۆفێری بكەن. ژمارەیەكی زۆر لەو بارهەڵگرانە كە كاری گواستنەوەی نێودەوڵەتی دەكەن، نەیانتوانیوە بەهۆی زریانی بەهێزەوە پێشڕەوی بكەن و ناچار روویان لە ویستگەكانی سووتەمەنی لەسەر رێگاكە كردووە بەمەبەستی چاوەروانیكردن.
شۆفێرێكی ئێرانی بەناوی زاهار ئومەیدی لە روونكردنەوەیەكدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە كرد كە بەهۆی بەفر و زریانەوە نەیتوانیوە لە لێخوڕین بەردەوام بێت و ئەو لەئێرانەوە هاتووە و دەیەوێت بڕوات بۆ ئیستانبوڵ بەڵام ئەنجامدانی ئەو كارە لەئێستادا گونجاو نییە.
ئومەیدی گوتی: ''سێ رۆژە لە رێگام. بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە رێگاكان بەستوویانە و زریانەكەشی زۆر بەهێزە. لەبەر ئەوەی نەماندەتوانی چیتر پیشڕەوی بكەین، پەنامان بۆ وێستگەیەكی سووتەمەنی لەسەر رێگاكە هێناوە. چاوەڕوان دەكەین تاوەكو زریانەكە هێواش دەبێتەوە و ئەمشەو لێرە رۆژ دەكەینەوە''.