Günay Nuh,Hilmi Tunahan Karakaya,Cüneyt Çelik,Hüseyin Demirci,Abdullah Söylemez
17 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2021
ئەرزەڕۆم - AA
لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما، شەپۆلێکی بەفربارین پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، قەرس، ئاگری و ئەردەخانی گرتەوە.
لە پارێزگای ئەرزەڕۆم بەفربارین لە دوێنێ شەوەوە دەستیپێکرد و تا بەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوو.
بە ھەمان شێوە لە پارێزگای ئەردەخان بە شێوەی پچڕ پچڕ بەفر باری و شەقام و کۆڵانەکانی سپی کرد.
لە پارێزگای قەرس کە ساردترین پارێزگای تورکیاییە بەفربارین لە شەوی رابردووەوە دەستیپێکرد و لە شارۆچکەی ساریکامش ئەستووری بەفر گەیشتە ١٥ سانتیمەتر و لە ناوەندی خلیسکێنەی جیبیلتەپە ئەستووری بەفری کەڵەکەبوو گەیشتە ٢٥ سانتیمەتر.
تیمەکانی شارەوانی پارێزگاکەش دەستیان بە پاک کردنەوەی شەقامەکان و راماڵینی بەفر کردوە.
پارێزگای ئاگریش لە بەرەبەیاندا کەوتە بەر شەپۆلی بەفرەکە.
منداڵان لە شەقام و باخچەی قوتابخانەکانیاندا یاری شەڕە بەفریان کرد.