ئەی جێت بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەواوە ٢٤ گەشتی هەڵوەشاندەوە
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
هێڵی ئاسمانیی ئەی جێت (AJet) بڵاوی كردهوه، بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەواوە، ٢٤ گەشت کە بڕیاربوو بەیانی ئەنجام بدرێن، هەڵوەشێندراونەتەوە.
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی ئەی جێت، مههمهت یەشیلکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و، ئاماژی بەوەی دا: "بەهۆی بارودۆخی نالەباری کەشوهەوا لە ئیستانبوڵ و لەسەر بنەمای بڕیاری لیژنەی باری نائاسایی کەشناسی بۆ سنووردارکردنی گەشتەکان، ٢٤ گەشتی ڕۆژی دوو شەممە، ١٢ی کانوونی دووەم کە بڕیاربوو لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەن ئەنجام بدرێن، هەڵوەشێندراونەتەوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
