Cemil Murat Budak
17 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی شیفرهداری هه‌واڵپێدانی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) "بایلۆك"، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ ٢٢ كه‌س ده‌رچوو.
هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی تیرۆر له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند كه به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی بایلۆك و ئه‌ندامبوون له فه‌تۆ بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ٢٢ تۆمه‌تبار ده‌ركردووه كه له شوێنكاره‌كانی ئابووری له كه‌رتی گشتی و تایبه‌تدا كار ده‌كه‌ن.
به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانیش، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان ده‌ست پێكردووه.