Heman Hussein Yaseen
26 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2020
هەولێر - AA
لینکی ڤیدیۆ https://www.aa.com.tr/ks
لینکی فۆتۆەکان https://www.aa.com.tr/ks
ساڵانە لەگەڵ ھاتنەوەی وەرزی گەرما، کارگەکانی بەرھەمھێنانی سەهۆڵ دەکەونە گەڕ و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و نەبوونی کارەبا، خواستی زیاتری ھاووڵاتییان دەخاتە سەر کڕینی سەهۆڵ.
خاوەن کارگەیەکی بەرھەمھێنانی سەهۆڵ ئاماژە بەوە دەکات کە پێشتر ژمارەیەکی زۆر قالب سەهۆڵیان بەرھەم دەھێنا، بەڵام ئێستا بەھۆی قەدەغەکردنی ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکان و رێنماییە تەندروستییەکان، رۆژانە ژمارەیەکی کەم قالب سەهۆڵ بەرھەم دەهێنن.
خاوەن کارگەی بەردەوام بۆ دروستکردنی سەهۆڵ، زوبێر محەمەد خدر بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''کارگەی سەهۆل لە وەرزی ھاوین دەستبەکاردەبێت چونکە لە وەرزی ھاوین پلەی گەرما لە شاری ھەولێر بەرزدەبێتەوە، پێشتر کارەبا کەم بوو، خەڵک زیاتر خواستی لەسەر سەهۆڵ ھەبوو، بەڵام ئێستا زیاتر گۆشت، ماست و ماسی فرۆشەکان بەکاری دەھێنن، بەڵام لەئێستادا بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا، فرۆشی سەهۆڵ کەم بووە و رێگاکان گیراوان".
زوبێر محەمەد گوتیشی: "بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەلەبەرچاوگرتنی رێنماییە تەندروستییەکان، ئەم سەهۆڵە ناتوانرێت بۆ خواردن و خواردنەوە بەکار بێت، بۆیەش ئەمە کاریگەری کردووەتە سەر رێژەی فرۆشتن و بەرهەمهێنانی سەهۆڵ".