Fırat Özdemir
27 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2020
عه‌نتاب/دیاربه‌كر - AA
له‌گه‌ڵ ئاساییبوونه‌وه‌ی قۆناغی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19)، ناوچه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو كه سه‌رله‌نوێ له‌رووی گه‌شتوگوزاره‌وه ورده ورده جووڵه‌ی تێكه‌وتووه‌ته‌وه، به سفره و خواردنه ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌مه‌جۆره‌كانیان گه‌شتیاران سه‌رسام ده‌كه‌ن.
ناوچه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵو كه له پاڵ به‌ها مێژوویی، نه‌ریته دێرینه‌كه‌ی و، كولتوور و شوێنه‌واره سه‌رده‌مییه گهشتوگوزارییهكانیدا به خواردنه به‌تامه‌كانی ناوبانگی جیهانیی هه‌یه، بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران.

ناوچه‌كه كه به خواردنه نه‌ریتیه هه‌مه‌جۆره‌كانی بووه‌ته‌جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران، له‌گه‌ڵ ئاساییبوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه وه‌ک رۆژانی رابردوو ده‌یه‌وێت به خواردنه به‌تامه بێ هاوتاكانی كه‌شێكی له‌بیرنه‌كراو بۆ میوانانی بڕه‌خسێنێت.
- عه‌نتاب، پایته‌ختی خوانی به‌تام
عه‌نتاب كه به هۆی چێشتخانه به‌ناوبانگه‌گه‌ی له‌سه‌ر ئاستیی جیهاندا له‌هونه‌ری خواردن له یونسكۆدا خراوه‌ته نێو ''تۆڕی شاره داهێنه‌ره‌كان'' یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شتیارانه له ناوچه‌كه‌دا.
له شاره‌كه‌دا كه زۆر شوێنی گه‌شتیاری هه‌ن، شۆربای ''به‌یران'' كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی یه‌كه‌م تیشكی خۆر ده‌ست با ئاماده‌كردنی ده‌كرێت و بۆ به‌رگری جه‌سته به‌سووده، چاوه‌ڕوانی گه‌شتیاران ده‌كات.

هه‌روه‌ها شۆربای یوڤالاما كه له لایه‌ن خه‌ڵكی خۆجێی شاره‌كه‌وه به‌تایبه‌تی له جه‌ژناندا ئاماده ده‌كرێت، كه‌ش و هه‌وای جه‌ژن بۆ كهشتیاران ده‌ڕه‌خسێنێت.
گه‌شتیاران كاتێک به شوێنه‌واره كولتووریی و مێژووییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن ئاشنا ده‌بن به ده‌یان جۆر كه‌باب.
هه‌روه‌ها ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روو له شاره‌كه ده‌كه‌ن له شیرینی دروستكراوی شاره‌كه ده‌خۆن كه به فستقی عه‌نتاب دروستكراوه، پێشنیار بۆ گه‌شتیاران كراوه هه‌تا تامی پاقلاوهكهی نه‌كه‌ن شاره‌كه جێنه‌هێڵن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، قاوه‌ی قه‌زوان كه به‌زۆری له ئورفا و عه‌نتاب به‌كارده‌برێت، یه‌كێكه له خواردنه‌وه به‌تامه‌كانی شاره‌كه كه له‌بیرناكرێت.
- تامێكی جیاواز له‌سه‌ر سنوور

شاری كیلیس كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوور، به خواردنه به‌تامه‌كانی بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران كه شتێكی جیاواز به گه‌شته‌كه‌یان ده‌به‌خشن.
كیلیس كه بچووكترین پارێزگای باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیایه، تیایدا چه‌ندین جۆر خواردن پێشكه‌ش به گه‌شتیاران ده‌كرێت كه یه‌ك له یه‌كتری به‌تامترن.
تاوه‌ی كیلیس كه خواردنێكه ناوی شاره‌كه‌ی وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ ته‌ل قه‌دایف و شیرینی جه‌نه‌ت جامورو كه له شه‌كر، فستقی عه‌نتاب و قه‌یماغ دروست ده‌كرێت، تامێكی جیاواز بۆ گه‌شتی گه‌شتیاران زیاد ده‌كه‌ن.
- ئورفا، شاری خواردنه به‌تامه بێ وێنه‌كان
ئورفا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی سفره‌یه‌كی به‌تامی بێ هاوتایه، هاوكات كولتوورهكهشی بووه‌ته جێی سه‌رنجی گه‌شتیاران.

ئورفا له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی وه‌ک گۆبه‌كلیته‌په، ههلفهتی و باڵكڵیگۆل میوانداری هه‌زاران گه‌شتیار ده‌كات و، كولتووره دێرینه‌كه‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا، له‌گه‌ڵ خواردنه به‌ناوبانگه‌كانی چێژێكی جیاواز به میوانانی ده‌به‌خشێت.
ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روو له شاره‌كه ده‌كه‌ن كه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئانادۆڵودا به كولتووری خواردن ده‌وڵه‌مه‌نده، به خواردنی چیغ كۆفته، جگه‌ر، سوپی تایبه‌ت و بۆرانی و شیرینی شلك پشوویه‌كی نایاب به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
- هێڵی دیاربه‌كر و سێرت
ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی دیاربه‌كر ده‌كه‌ن كه به‌درێژایی مێژوو لانكه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر شارستانیه‌ت بووه، سه‌رسام ده‌بن به تامی خواردنه نه‌ریتییه‌كانی.
گه‌شتیاران له شاره‌كه‌دا ئاشناده‌بن به جۆره‌ها خواردنی به‌تامی نه‌ریتی شاره‌كه وه‌ك دۆڵمه‌ی په‌راسو، كه‌بابی جگه‌ر، مهفتونه، ئیجلی كۆفته و جۆراكانی دۆڵمه.
دۆڵمه‌ی په‌راسو كه له دیاربه‌كردا هه‌موو وه‌رزێك گرنگی خۆی هه‌یه و ده‌خورێت، ئه‌و پێداویستیانه‌ی تیایدا به‌كارده‌هێنرێت به‌تایبه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن و له په‌راسوی به‌رخ دروست ده‌كرێت، هه‌روه‌ها برنج، مه‌عده‌نوس، بیبه‌ری ره‌ش، بیبه‌ری تون، رێحانه، به‌هاتی جۆراوجۆر و دۆشاو تێكه‌ڵده‌كرێت و دۆڵمه‌ی په‌راسوی لێ‌دروست ده‌كرێت.

دوای دانانی پێداویستیه‌كانی خواردنه‌كه، پهراسوهكه ده‌دورێته‌وه و سه‌ره‌تا له بوخاردا پاشانیش له فڕندا نزیكه‌ی چوار كاتژمێر ده‌كوڵێندرێت و پێشكه‌ش به میوانان ده‌كرێت.
هاوكات كهبابچییهكان كه پێش هه‌ڵاتنی خۆر مهقهڵییهكانیان ئاماده ده‌كه‌ن كه‌بابی جگه‌ر بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه ئاماده ده‌كه‌ن به بۆ خوانی به‌یانی روویان تێده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی سێرت ده‌كه‌ن ده‌توانن تامی فستقی سێرت، هه‌نگوینی په‌رواری، په‌رده‌پڵاو و كه‌بابی بوریان بكه‌ن.
كەبابی بوریان، كە لە شاری سێرت بەشێوازی تایبەتی شارەكە لە گۆشتی به‌رخی تازه سەربڕاوه ئامادە دەكرێت كه له بناری شاخه‌كان به‌خێوده‌كرێن، خواردنێكی سەرەكی خەڵكی ناوچەكە و گەشتیارانە.
كەبابی بوریان، لەنێو تەندوورێكی تایبەتدا بە قوڵایی سێ مەتر و پاتی یەك مەتر ئامادە دەكرێت. پاش گەرمكردن و ئامادە كردنی تەندوورەكە، گۆشتەكە بە قولاپ شۆڕدەكرێتەوە بۆ ناوی و سەری دادەخرێت. ئه‌م جۆره كه‌بابه به‌هۆی تامه نایابه‌كه‌یه‌وه خواستێكی زۆری له‌سه‌ره.