Esin Işık,Abdullah Abdulmanaf Shukur
27 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ھەزار و ٣٧٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ١٧ کەسیش گیانی لەدەستداوە، کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ١٩٥ ھەزار و ٨٨٣ کەس، کۆی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج ھەزار و ٨٢ کەس.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە وەزارەتی تەندروستیی تورکیا و تویتەری وەزیری تەندروستیی، فەخرەددین کۆجا بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٥ ھەزار و ٢١٣ پشکنین ئەنجامدراوە، دەرەنجام ھەزار و ٣٧٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ١٧ کەسیش گیانی لەدەستداوە، کۆی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە ١٩٥ ھەزار و ٨٨٣ کەس
راشگەیەندرا کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٩٨٤ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە تورکیا لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە گەیشتە ١٦٩ ھەزار و ١٨٢ کەس.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر رایگەیاند: "ژمارەی تووشبووانی ئەمڕۆ ٢٤ حاڵەت لە ژمارەی تووشبووانی دوێنێ کەمترە. ئەگەر کەمبوونەوەکە بە شێوەیەکی بەردەوام بێت ئەوا لە ماوەی دوو ھەفتەدا لەوانەیە ژمارەی حاڵەتەکان کەمببێتەوە بۆ ژێر ھەزار".
فەخرەددین کۆجا راشیگەیاند "لە ماوەی ١٤ رۆژدا سەدا ٥.٦٨ ئەو حاڵەتانەی تۆمارکراون ١٧ ساڵ و لە ژێر ئەو تەمەنەن. سەدا ٦٣یان لە نێوان ٢٥-٤٥ ساڵیدان".