Mohammed Baqi Hussein
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2016
سێرت - AA
ته‌رمی كرێكارێكی دیكه‌ی كانه مسه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی شیروانی سه‌ربه سێرت دۆزرایه‌وه.
17ی ئه‌م مانگه به‌هۆی داڕمانی خاكه‌وه كانگایه‌كی مسی شارۆچكه‌ی شیروان تووشی رۆچوون هات و ژماره‌یه‌ك كرێكار بوون به‌ژێر خاكی كانهكهوه.
هه‌وڵه‌كانیش بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی كرێكاره‌كان به‌ده‌وامه.
له‌كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كاندا تیمه‌كانی ئافاد و رێكخراوی مانگی سوور و تیمه‌كانی جه‌ندرمه به‌شدارن.
له‌درێژه‌ی كاره‌كاندا ئه‌مڕۆ ته‌رمی كرێكارێكی دیكه‌ی كانه‌كه دۆزرایه‌وه و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێكار ره‌وانه‌ی مه‌یتخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سێرت كرا.
پێشتر تیمه‌كان ته‌رمی 10 كرێكاری دیكه‌یان له كانه‌كه دهرهێنابووهوه.