Mohammed Baqi Hussein
29 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2016
ته‌رمی 18 كه‌س له قوربانیانی په‌لاماره‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوه‌ری وه‌رگیرانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، كاره‌كانی ده‌ستنیشانكردنی 39 ته‌رم كه سیانیان خۆكوژهكانن، له دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوه‌ری به‌رده‌وامه.
ته‌رمی 18 له قوربانییه‌كان كه ناسنامه‌كانیان دیاری كراوه، له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه وهرگیراوهتەوە. هاوكات چاوه‌ڕوانیی كه‌سوكاری قوربانیان له به‌رده‌م دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوه‌ریدا به‌رده‌وامه.