Mohammed Baqi Hussein
07 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
پاڵه‌وانی ئه‌فسانه‌یی كیك بۆكسینگی ئه‌مریكی محه‌مه‌د عه‌لی كلای كه له‌ته‌مه‌نی 74 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه كۆچی دوایی كرد، رۆژی هه‌ینی مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و هه‌ریه‌ك له پاڵه‌وانی پێشووی كێشی قورسی كیك بۆكسینگ لێنۆكس لویس و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ ویڵ سمیث له‌و كه‌سانه ده‌بن كه ده‌چنه شان ده‌ده‌نه به‌ر تابوته‌كه‌ی.
بڕیاره مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی محه‌مه‌د عه‌لی به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه بچێت كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر خۆی له تێبینیی و یادگارییه‌كانیدا نووسیویه‌تی دواتر كراوه‌ته كتێبێك.
گوته‌بێژی خێزانه‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی بۆب گیونێڵ رایگه‌یاند، كتێبه‌كه به‌هاوكاریی پارێزه‌ره‌كه‌ی و یه‌كێك له هاوبه‌شه‌كانی چاپكراوه و ساڵی 2010 دراوه‌ته‌وه به خۆی.
گیونێڵ رایگه‌یاندووه دوای چاوپێداخشاندنه‌وه‌ی كتێبه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك، واژۆی كردووه. ناوبراو رایگه‌یاندووه به‌پێی ئه‌و كتێبه محه‌مه‌د عه‌لی به‌شێوازی ئیسلامی به‌خاك ده‌سپێردرێت و داوای كردووه جگه له كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان، با پەیڕەوانی ئایینەکانیتریش به‌شداری له مه‌راسیمه‌كه‌دا بكه‌ن.
بڕیاره مه‌راسیمه‌كه له شاری لویسڤیڵی ویلایه‌تی كێنتوكی زیدی خۆی، به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌ریه‌ك له پاڵه‌وانی پێشووی كێشی قورسی كیك بۆكسینگ لێنۆكس لویس ، ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ ویڵ سمیث كه رۆڵی عه‌لی ده‌بینێت له‌و فیلمه‌ی باس له ژیانی ده‌كات، هاوڕێی راهێنانه‌كانی جیمی ئه‌لیس و جێری ئه‌لیسی برای، جۆن گراد و جان وادێڵی ئامۆزای، عه‌لیی برازای، ژن برا كۆنه‌كه‌ی كۆماوی عه‌لی و جۆن رامسیی دۆستی شان بده‌نه به‌ر تابووته‌كه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی.
محه‌مه‌د عه‌لی كلای كه له ساڵانی 1964، 1974 و 1978دا سێ جار نازناوی پاڵه‌وانی كێشی قورسی كیك بۆكسینگی به‌ده‌ستهێناوه، رۆژی 2ی ئه‌م مانگه به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌وه له‌نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد.