Mohammed Baqi Hussein
11 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
مۆنتێڤیدیۆ - AA
پابلۆ كوڵاسۆی ئۆرۆگوایی به‌هۆی توانای له راده‌به‌ده‌ری بیستنه‌وه ده‌توانێت زیاتر له سێ هه‌زار ده‌نگی جیاجیای باڵنده‌كان له یه‌كتر جیا بكاته‌وه و زیاتر له 720 جۆری باڵنده‌ش بناسێته‌وه.
كوڵاسۆی ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه له زگماكییه‌وه نابینایه، له مۆنتێڤیدیۆی پایته‌خت ده‌ژی، ده‌ڵێت له منداڵییه‌وه بۆی ده‌ركه‌وتووه خاوه‌نی توانایه‌كی بیستنی بێ وێنه‌یه.
ناوبراو ده‌ڵێت به منداڵی له‌گه‌ڵ باوكی بۆ فڕێدانی به‌رد چوونه‌ته كه‌ناری رووباره‌كه و توانیویه‌تی ده‌نگی هه‌موو ئه‌و به‌ردانه‌ی به‌ر ئاوه‌كه ده‌كه‌ون لێك جیا بكاته‌وه و شوێنه‌كه‌یان دیاری بكات.
كوڵاسۆ ئاماژه به‌وه ده‌دات یه‌كه‌م زانیاری سه‌باره‌ت به باڵنده‌كان له باوكییه‌وه پێ گه‌یشتووه و ده‌ڵێت: "باوكم فه‌رهه‌نگێكی له‌باره‌ی باڵنده‌كانه‌وه بۆ ده‌خوێندمه‌وه. ساڵی 2003 شاره‌زایه‌كی به‌ناوبانگی باڵنده‌كان هات بۆ مۆنتێڤیدیۆ و كه زانی من خولیای باڵنده‌كانم، ئامێرێكی تۆماركردنی ده‌نگی خه‌ڵات كردم. له‌وكاته‌وه ده‌ستم به‌تۆماركردنی ده‌نگی باڵنده‌كان كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه خه‌ریكی ئه‌و كاره بم".
كوڵاسۆ ساڵی 2014 له پێشبڕكێیه‌كی توانا و به‌هره‌ی بیستندا له‌سه‌ر دۆكومێنتارییهكانی نه‌شناڵ جیۆگرافیكدا توانیی بڕی 45 هه‌زار دۆلار بباته‌وه.
ناوبراو خاوه‌نی توانایه‌كه كه له 100 كه‌س، تەنها كه‌سێك هه‌یه‌تی و له‌گه‌ڵ بیستنی تۆنێكی ده‌نگدا، ده‌توانێت جیای بكاته‌وه كه سه‌ربه كام پۆلی نۆتهكانه. مۆسیقاری به‌ناوبانگی میوزیكی كلاسیكی جیهانی، ئۆڵف گانگ ئامادیوس مۆزارت-یش خاوه‌نی هه‌مان توانا بووه.