Mesut Zeyrek
22 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
كۆڵن – AA
گرته‌ی مامه‌ڵه‌ی توندوتیژانه‌ی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا به‌رامبه‌ر نابینایه‌ك له شاری ووپێرتال بڵاو كرایه‌وه.
له گرتەکەدا كه له ١٩ی ئهیلوول له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌بیندرێت ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس زۆر به‌توندی كه‌له‌پچه ده‌كه‌نه ده‌ستی نابینایه‌ك.
ئه‌و نابینایهش كه ئازاری زۆری پێ ده‌گات، هاوار ده‌كات.
له گرتەکەدا هەروەها ده‌رده‌كه‌وێت كه پۆلیس ده‌یه‌وێت رێگه له‌و كه‌سانه بگرێت كه رووداوه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و توندوتیژییه‌ی پۆلیس به‌رامبه‌ر نابینایه‌ك، كاردانه‌وه‌ی رای گشتی لێ كه‌وته‌وه.
به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به نووسینی تێچێنهكانی وه‌ك "ئه‌مه سیسته‌مێكی چه‌ند نه‌خۆشه"، "تیرۆریستییه‌كان جلی فه‌رمییان پۆشیووه" و "نیشتمانی من ئه‌ڵمانیا، چیت به‌سه‌ر هاتووه"، كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه ده‌ربڕیووه.