Mohammed Baqi Hussein
30 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2016
پارێزگای ئیستانبوڵ رایگەیاند لە کۆی ئەو ٢٣٨ کەسەی کە لە هێرشە تیرۆریستییەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورکدا بریندار ببوون، ١٤٤ کەسیان لە نەخۆشخانە ده‌رچوون.
پارێزگای ئیستانبوڵ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا زانیاریی سه‌باره‌ت به برینداره‌كانی په‌لاماره‌كه بڵاو كرده‌وه و تێیدا وه‌بیریشی هێناوه‌ته‌وه كه 42 كه‌س گیاینان له‌ده‌ست دابوو.
له ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "لەکۆی ئەو ٢٣٨ کەسەی کە لە هێرشە تیرۆریستییەکەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورکدا بریندار ببوون، تا ئه‌مڕۆ ١٤٤ کەسیان لە نەخۆشخانە ده‌چوون و چارەسەری پزیشکیی ٩٤ی دیکەیان بەردەوامە. ناسنامه‌ی 38 له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست دابوو، ده‌ستنیشان كراوه. له‌و ژماره‌یه 11یان بیانین و پێنجیان هاووڵاتیی زیاتر له وڵاتێكن".
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه تا ئێستا ته‌رمی 33 كه‌س راده‌ستی كه‌سوكاریان كراونه‌ته‌وه.
راشگه‌یه‌نراوه كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له په‌لاماره‌كه‌دا، له ئیستانبوڵ 13 گومان‌لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
هاوكات كاره‌كان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ناسنامه‌ی خۆكوژه‌كان به‌رده‌وامه و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی داواكاری گشتییه‌وه وه‌رگیراوه، یه‌كێك له خۆكوژه‌كان هاووڵاتییه‌كی رووسیی به‌ڕه‌گه‌ز داغستانی، یه‌كێكی دیكه‌یان قرغیزستانی و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش ئۆزبهكییه.