Mohammed Baqi Hussein
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2016
35 كه‌س كه 10یان منداڵن و له هێرشه‌كانی رووسیا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی عەزازی سه‌ربه حه‌له‌ب برینداربوون، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر گه‌یه‌نرانه تورکیا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئانادۆڵو له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه به‌ده‌ستی گه‌یشتووه، به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر نشینگه سڤیله‌كانی نزیك شارۆچكه‌ی عەزاز ئه‌نجامداوه.
35 كه‌س كه 10یان منداڵن له هێرشه‌كاندا برینداربوون و گه‌یه‌ندرانه ده‌روازه‌ی سنووریی ئۆنجوپنار و له‌وێشه‌وه بە ئەمبوڵانس گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی كلیس.