Hemın Othman Mohammed
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2016
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی عه‌زازه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به بۆمبی هێشوویی هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شارۆچه‌كه كه نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، قوتابخانه‌یه‌ك و چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جیبوونیان له‌نێودابووه، پاشان به مووشه‌كی بالستیکی هێرشی ئه‌نجامداوه.
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مووشه‌كه بالستیکهكان له نزیك قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، حه‌وت كه‌س كوژراون كه ژن و منداڵیان تێدایه، زیاتر له 50 هاووڵاتی مه‌ده‌نی دیكه برینداربوون.
یه‌كێك له‌و مووشه‌كه بالستیانهی له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاوه ئاراسته كراوه، كه‌وتۆته باخچه‌یه‌كی زه‌یتوون له خۆرئاوای عه‌زاز و كیلۆمه‌ترێك له شارۆچكه‌كه‌وه دووره. ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندرا كه مووشه‌كه‌كه به‌هۆی كیشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای ئازادی سووریاوه دۆزراوه‌ته‌وه.