Sangar Hamad Azeez
15 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2016
بە پێی روونکردنەوەیەکی رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، ئەمڕۆ بەیانی لایەنی کەم لە دوو کاتی جیاواز دا چوارجار نەخۆشخانەیەکی شاری ئیدلب بۆردومان کرا و بەهۆیەوە هەشت کارمەندی نەخۆشخانەکە کوژرا.
بەرپرسی رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور ماسیمیلیانۆ رۆباودینگۆ رایگەیاند: "بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارانە دەکەین کە بەشێوەیەکی ئەنقەست بۆسەر نەخۆشخانەکان ئەنجام دەدرێن. بەهۆی رووخانی ئەو نەخۆشخانەیە لە ئیدلب زیاد لە ٤٠ هەزار هاووڵاتی بێ نەخۆشخانە مانەوە".
هاوکات هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەوە نەدرا کەو پەلامارەکە لەلایەن کام وڵات یاخود کام لایەنەوە ئەنجام دراوە.
نەو نەخۆشخانەیە خاوەنی ٣٠ قەرەوێڵە بو و ٥٤ کارمەند کاریان تێیدا دەکرد.