Emre Gürkan Abay,123
23 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2019
مۆسكۆ – AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سنووری سووریا نه‌كشێنه‌وه ئه‌وا سوپای توركیا "به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوات".
دمیتری پێسكۆڤ له‌باره‌ی لێتێگهیشتنهكهی دوێنێی توركیا و رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مریكا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نزیكترین هاوپه‌یمانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بووه و گوتی: "له دوای ئه‌مانه ئه‌مریكا ئه‌وانی جێهێشت، ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك ناپاكییه. ئێستا ئه‌وانیان له سنوور جێهێشتووه و پێشنیاز ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ توركه‌كان به‌شه‌ڕیان بده‌ن".
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه‌ی توركیا و رووسیا پێویسته یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له سنوور بكشێته‌وه و گوتی: "ئه‌گه‌ر نه‌كشێته‌وه، سه‌ربازانی سنوورپارێزی سووریا و پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا ناچار ده‌بن بكشێنه‌وه. به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه ئه‌گه‌ر نه‌كشێته‌وه، ئه‌وا سوپای توركیا به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوات".