توركيا, جيهان

پەیوەندی تەلەفۆنی مەولود چاوشئۆغڵو و مایك پۆمپیۆ

- وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا کە لە میانیدا دوا پێشهاتەكانی تایبەت بە رەوشی سووریایان تاوتوێ كرد.

Nazlı Yüzbaşıoğlu  | 23.10.2019 - نوێکردنەوە : 24.10.2019
پەیوەندی تەلەفۆنی مەولود چاوشئۆغڵو و مایك پۆمپیۆ

Ankara


ئەنقەرە ــ AA

وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامدا کە لە میانیدا دوا پێشهاتەكانی تایبەت بە رەوشی سووریایان تاوتوێ كرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەستكەوتوون، مەولود چاوشئۆغڵو و مایك پۆمپیۆ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

بەگوتەی سەرچاوەكان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، مایك پۆمپیۆ گفتوگۆیان كردووە لەبارەی دوا پێشهاتەكانی تایبەت بە رەوشی سووریا.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە كە هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، مایك پۆمپیۆ بە مەولود چاوشئۆغڵو-ی راگەیاندووە كە بەرپرسانی سەربازیی ئەمریكا بە نووسراو فەرماندە سەربازییەكانی توركیایان ئاگاداركردووەتەوە سەبارەت بە كشانەوەی چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستی (یەپەگە/پەكەكە) لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی باكووری سووریا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın