Yusuf Özcan
23 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2019
سترازبۆرگ ـ AA
سەرۆكى كۆميسيۆنى يەكێتيى ئەورووپا، جان كلود ژانكەر گوتى: "سەرەڕاى هەوڵەكانمان نەمان توانى سەركەوتن بەدەستبهێنين لە بابەتى يەكگرتنەوەى قوبرس. ئەمە بێ هيوابوونە".
جان كلود ژانكەر، كە سەرۆكايەتى كۆمسيۆنەكە لە رێككەوتى يەكى تشرينى دووەم-وە بۆ ئورسولا ڤۆن دەر لێيان بە جێ دەهێڵێت، لە جڤاكى گشتى پەرلەمانى ئەورووپا لە شارى سترازبۆرگى فەڕەنسا، دوا گوتارى پێشكەش كرد.
ژانكەر لە گوتارەيدا، دووپاتي كردەوە يەكێك لەو بابەتانەى سەركەوتووبووە لێى يۆنان بووە و گوتى: "بە درێژايى كارەكەم سەركەوتنمان هەبووە و بێ ئومێدش هەبووە. سەرەڕاى هەوڵەكانمان نەمانتوانى سەركەوتن بەدەست بهێنين لە بابەتى يەكگرتنەوەى قوبرس. ئەمە بێ هيوابوونە".
هەروەها ژانكەر رايگەياند كە ئەفريقا پێويستى بە ڕاوێژى يەكێتيى ئەورووپا هەيە و بەرپاكردنى ئاشتى لە كيشوەرەكە بە گەورەترين سەركەوتنى يەكێتيى ئەورووپا وەسف كرد.