Abdullah Shukur
09 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2017
نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند کە دانوستانەکانی قوبرس لە ٢٨ی حوزەیران لە شاری جنێڤ دووبارە دەستپێدەکاتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ھەردوو لایەنەکە و وڵاتانی گەرەنتیدەری وەک تورکیا، یۆنان و بەریتانیا و بەرپرسانی یەکێتی ئەورووپا وەک چاودێر بەشدار دەبن.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە لایەن سکرتاریەتی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوکراوەتەوە، سەرکۆماری قوبرسی تورکی باکوور، مستەفا ئاکنجی و سەرۆکی قوبرسی روومی، نیکۆس ئاناستاسیادیس، لە ٤ی حوزەیران لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گوتەرێس لە نیویۆرک کۆدەبنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە دانوستانەکانی قوبرس لە ٢٨ی حوزەیران لە شاری جنێڤ دووبارە دەستپێدەکاتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی ھەردوو لایەنەکە و وڵاتانی گەرەنتیدەری وەک تورکیا، یۆنان و بەریتانیا و بەرپرسانی یەکێتی ئەورووپا وەک چاودێر بەشدار دەبن.