Mohammed Baqi Hussein
09 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2017
سندوقی پشتیوانی له منداڵانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNICEF رایگه‌یاند، له شاری ره‌ققه‌ی سووریا کە پێكدادانه‌كانی تێدا چڕبووه‌ته‌وه، ژیانی 40 هه‌زار منداڵ لهمهترسیدایە و تا ئێستا 25 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
گوته‌بێژی UNICEF، كریستۆف بولیراك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ئۆفیسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ رایگه‌یاند،"ژیانی زیاتر له 40 هه‌زار منداڵ له ره‌ققه كه پێكدادانه‌كانی تێدا چڕبووته‌وه، له‌ژێر مهترسیدایە".
گوته‌بێژه‌كه رایگه‌یاند راپۆرتی دڵته‌زێنیان له ناوچه‌كه‌وه پێگه‌یشتووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تا ئێستا لانی كه‌م 25 منداڵ له ره‌ققه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
بولیراك راشیگه‌یاند به‌هۆی پێكدادانه‌كانی ره‌ققه‌وه تا ئێستا زیاتر له 80 هه‌زار منداڵ ره‌ققه‌یان به‌جێهێشتووه و له كه‌مپی كاتیدا نیشته‌جێبوون.
ناوبراو بانگه‌وازی له لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ناوچه‌كه كرد كه گواستنه‌وه‌ی منداڵانی شاره‌كه به‌شێوازێكی پارێزراو ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
هاوكات گوته‌بێژی نووسینگەی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یانس لایرك له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستیان كهیشتووه، له ره‌ققه لانی كه‌م 200 هه‌زار كه‌سی سڤیل ماونه‌ته‌وه.