Mohammed Baqi Hussein
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
حه‌له‌ب- AA
- بۆردومانه‌كانی رژێمی سووریا و رووسیا بۆسه‌ر شاری حه‌له‌ب، حه‌وت منداڵ و دایك و باوكێكی له‌یه‌كتر جیاكرده‌وه.
- باوكی منداڵه‌كان دوای ونكردنی منداڵه‌كانی، كۆڵان به‌كۆڵان به‌دوای پزیشكێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ هاوسه‌ره نه‌خۆشه‌كه‌ی كه له‌هۆش خۆی چووه.
- دایكی منداڵه‌كان لهچاوهڕوانیی پزیشكدا ماڵئاوایی له‌ژیان كرد.
دایکێکی سووری، به‌ناوی سه‌باح دوای ئه‌وه‌ی له‌خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب 7 منداڵی له‌ئه‌نجامی بۆردومانی رژێمی سووریا و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی رووسیا لێوون بوو، دواین ساته‌کانی ژیانی له‌سه‌ر کورسی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و له‌گه‌ڕان به‌شوێن پزیشكدا به‌سه‌ربرد.
وه‌ك په‌یامنێری ئانادۆڵو دیمهنهكهیانی تۆماركردووه، سه‌باح له‌گه‌ڵ ئه‌بو محه‌مه‌د حه‌له‌بی هاوسه‌ری له كۆڵانێكی نێوان گه‌ڕه‌كه‌كانی شەعار و ته‌ریق ئەلبابی خۆرهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بهكزۆڵی چاوه‌ڕوانی پزیشكیان ده‌كرد.
حه‌له‌بی باسی له‌و نه‌هامه‌تییانه كرد كه به‌سه‌ریان هاتووه و رایگه‌یاند، "رژێم بۆردومانی ماڵه‌كانیانی كردووه و خه‌ڵكه‌كه‌ش بڵاوه‌یانكردووه و ماڵه‌كانیان به‌جێهێشتووه".
حه‌له‌بی رایگه‌یاند حه‌وت منداڵیان له‌كاتی بۆردومان و هه‌ڵاتنی خه‌ڵكیدا حه‌وت منداڵیان لێ ونبووه و نازانن چی‌یان به‌سه‌رهاتووه. به‌و هۆیه‌وه سه‌باحی هاوسه‌ری له‌هۆش خۆی چووه. حه‌له‌بی ده‌ڵێت، دوای دۆزینه‌وه‌ی پزیشكێك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، به‌دوای منداڵه‌كانیدا ده‌گه‌ڕێت.
ناوبراو باسی له‌وه كرد كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره نه‌خۆشه و وابه‌سته‌ی كورسییه‌كی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته. به‌هۆی گهمارۆكانیشهوه نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كانی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و له‌ئێستادا پێویستی به‌په‌له‌ی به پزیشك هه‌یه.
حه‌له‌بی گوتی: "له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی خۆیانه‌وه به‌و كورسییه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئه‌و شوێنه و كه‌سێك به‌ڵێنی پێداوه پزیشكی بۆ بدۆزێته‌وه و بیهینێته شوێنه‌كه، له‌به‌رئه‌وه له‌و شوێنه‌دا چاوه‌ڕوانن".
به‌ڵام دوای نیو كاتژمێر پزیشك نه‌هات و دایكه سه‌باح چاوه‌كانی بۆ هه‌میشه داخست و ماڵئاوایی له‌ژیان كرد.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، یه‌حیا ره‌جۆ كه شایه‌تحاڵی دوا ساته‌كانی ئه‌و دایكه جگه‌ر سووتاوه‌یه ده‌ڵێت، "ژماره‌یه‌كی كه‌م له خه‌ڵكی سڤیلی شوێنه‌كه ده‌بینران كه به‌خێرایی له‌ترسی بۆردومانه‌كان شوێنه‌كه‌یان به‌جێده‌هێشت هیچ كه‌سێك به‌هانایانه‌وه نه‌چووه".