Rewa Mahmut Hasan
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
ئەسینا - AA
دوای ئەوەی سێ سەربازی تورکیا بە پلەی نەقیب لەگەڵ شکستی کودەتا سەربازییەکەی تورکیا بەرەو یۆنان هەڵهاتبوون، دادگای یۆنان بڕیاری رادەستکردنەوەیانی دا.
لەگەڵ شکستهێنانی کودەتای گرووپی تیرۆریستی فەتۆ لە ١٥ی تەمموز لە تورکیا، سێ سەربازی تورک بە پلەی نەقیب بەرەو یۆنان هەڵهاتن و داوای مافی پەنابەرێتی سیاسیان لەو وڵاتە کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە کە تورکیا داوای رادەستکردنەوەی ناوبراوانی کردبوو بەتۆمەی رێگری کردن لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی و هەوڵدان بۆ رووخاندنی دەوڵەت، هەر بۆ ئەو مەبەستەش دادگای پێداچوونەوەی ئەسینا داواکەی تورکیای بەرەوا بینی و بڕیاری رادەستکردنەوەیانی دەرکرد.
دوای بڕیارەکە، چاوەڕێ دەکرێت رێکارەکان بۆ رادەستکردنەوەی تۆمەتباران دەست پێ بکات، سەربازە کودەتاچییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە پەنا دەبەنە بەر دادگای باڵای یۆنان بۆ پێداچوونەوە.