Mohammed Baqi Hussein
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2016
سكرتێری گشتیی نەتهوهیهكگرتووهكان، بان كی مۆن له‌وتارێكیدا كه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی كرد، داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و هه‌موو وڵاتان كرد منداڵان له پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان بپارێزن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كه به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی مالیزیا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رهملان ئیبراهیم سه‌رۆكی ئه‌م خولەی ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆبوووه‌وه، راپۆرتی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له‌باره‌ی "منداڵان و پێكدادانه چه‌كدارییه‌كان"ه‌وه تاوتوێ كرد.
بان كی مۆن 15یه‌مین راپۆرتی ساڵانه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه تێیدا باسی له به‌سه‌رهاته ناخۆشه‌كانی منداڵان له پێكدادانه چه‌كدارییه‌كاندا له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا خستووه‌ته‌ڕوو.
بان كی مۆن له‌وتاره‌كه‌یدا له‌ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش باسی له چه‌ند خاڵێكی گرنگی ناو راپۆرته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، "دیمه‌نی ئاسایشی جیهانی به‌رده‌وامه له گۆڕانكاری، به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه ناگۆڕێت، هێشتا منداڵان گه‌وره‌ترین قوربانیی جه‌نگن".
ناوبراو راشیگه‌یاند كه منداڵان به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه له‌جه‌نگدا ده‌كرێنه ئامانج و رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی، ده‌ستدرێژیی سێكسی، به‌ندكردن، برسێتی ده‌بنه‌وه و ده‌كوژرێن. ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه ماڵ و خوێندنگه‌كانیان ده‌ته‌قێنرێته‌وه و گوتی: "منداڵانی عێراق، نێجیریا، سۆماڵ، باشووری سوودان، سووریا و یه‌مه‌ن له دۆزه‌خێكی راسته‌قینه‌دان".