Sangar Hamad Azeez
03 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2016
ئەو زیندانیانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە ئێران بە تاوانی تیرۆر لەسێدارەدران، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەندامی رێکخراوی تەوحید و جیهاد بووبن.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیم، لە روونکردنەوەیەکی نووسراودا داواکاری گشتی پارێزگای کوردستان (سنە) بڵاوی کردەوە ئەو زیندانیانەی کە لە چەند رۆژی رابردوو لە ئێران بە تاوانی تیرۆر لەسێدارەدران، ئەندامی رێکخراوی تەوحید و جیهاد بوون.
هاوکات هیچ زانیارییەک دەربارەی ژمارەی ئەو زیندانییانەی کە لەسێدارەدراون یان ئەو ماددانەی کە پێی سزا درابوون نەدرا.
رێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بەناوی " freedommessenger " لەسەر ئینتەرنێت بڵاوی کردەوە کە ژمارەی ئەو زیندانیانەی لەسێدارەدراون ٢٠ کەس بووە.
هاوکات بەیانی دوێنێ، چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە حکوومەتی ئێران ١١ گەنجی کوردی بە تاوانی تیرۆر لەسێدارە داوە.