Mohammed Baqi Hussein
26 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2016
به‌غدا
دوای دوو رۆژ مانه‌وه له لوبنان، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بان كی مۆن، له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌ری گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیبراهیم جه‌عفه‌ری پێشوازیی لێكرا.
دواتر بان كی مۆن له سه‌رۆكایه‌تی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆبووه‌وه.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی بانكی نێودەوڵەتی جیم یۆنگ كیم و سه‌رۆكی بانكی ئیسلامی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د عه‌لی یاوه‌ریی بان كی مۆن ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بان كی مۆن و شاندی یاوه‌ری دوای دیدار و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له به‌غدا، بگه‌نه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود بارزانی كۆببنه‌وه.